*ئیهاب حەسەن دیارترین یاریزانی خولی ئەمساڵ بوو
یانەی دیفاع جەوی، نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵ (2025) ی خولی پیشەگەرەكانی باسكەی یانەكانی عیراقی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی لە یاریی چوارەمی نێوانیاندا 70-57 لە تیپی یانەی دیجلە جامیعەی بردەوە.
هەردوو تیپی یانەكانی دیجلە جامیعە و دیفاع جەوی، بۆ یاریی كۆتایی و دیارییكردنی پاڵەوانی خولەكە سەركەوتبوون، سیستمی یارییەكان بەجۆرێك بوو، دەبوو تیپەكان 5 یاریی لەنێوان خۆیاندا بكەن، كام تیپ توانی 2+1 یاریی واتە 3 یاریی لەوی تر بباتەوە، دەبێتە پاڵەوانی ئەمساڵ، كەرخ و شورتە -ش یاریی سێیەم و چوارەمیی ئەم خولەی یانەكانی عیراقیان كرد، تەواوی ئەنجامی هەر چوار یارییەكەی كۆتایی بەمشێوەیە بوون، كە 3-1 بە سوودی دیفاع جەوی بوو:
یاریی كۆتایی
* سێشەممە 29/4، دیجلە جامیعە 52× 66 دیفاع جەوی.
*هەینی 2/5، دیفاع جەوی 90 × 97 دیجلە جامیعە.
* دووشەممە 5/5، دیجلە جامیعە 51 × 65 دیفاع جەوی.
*پێنجشەممە 8/5، دیفاع جەوی 70× 57 دیجلە جامیعە.
هەر پاش تەواو بوونی یارییەكانی كۆتایی، خەڵاتە تایبەتەكانی وەرزی ئەمساڵ دابەشكران، دیارترین یاریزان كە سێ خەڵاتی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا، ئیهاب حەسن زهیر بوو لە یانەی دیفاع جەوی بەوەی هەرسێ خەڵاتی(باشترین یاریزانی ئەمساڵ، باشترین یاریزانی یاریی كۆتایی، باشترین یاریزانی ریباوند كەر) ی وەرگرت.
باشترینەكانی تریش ئەم یاریزانانە بوون:
*عەلی حاتەم - كەرخ، باشترین یاریزانی بلۆككەر(85 بلۆك لە 25 یارییدا).
*شاین جیبسۆن -دیجلە جامیعە، باشترین یاریزان كە زۆرترین هەڵدانی سیانی كردبوو(92 هەڵدانی سیانی لە 28 یارییدا تۆمار كرد).
*كەرار حەمزە - دیجلە جامیعە، باشترین یاریزانی تۆپ سەندنەوە لە تیپی بەرامبەر (75 جار تۆپی لە تیپی بەرامبەر سەندۆتەوە لە 28 یارییدا).
*محەمەد عەبدولقادر - گازی باكوور (خاوەنی زۆرترین پاس كە پاسەكانی خاڵی پێ تۆمار كراوە (132 پاسی یەكلا كەرەوەی لە 19 یارییدا داوە).
*ماركۆس بیرتۆن - یانەی زاخۆ (باشتری یاریزانی خاڵ تۆماركەر كە 522 خاڵی لە 20 یارییدا تۆمار كردووە).
پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی گروپەكان، یەكەم تا هەشتەمی ریزبەندیی بۆ قۆناغی پلەی ئۆف سەركەوتن و یارییەكانی قۆناغی یەكەمی پلەی ئۆف كران، چوار یانە گەیشتنە قۆناغی دووەمی پلەی ئۆف، لە قۆناغی دووەمی پلەی ئۆفدا (قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین)، هەشت یاریی لە نێوان تیپە بەشدارەكاندا كران و ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوو:
* دیجلە جامیعە 3 × 1 كەرخ.
*دیفاع جەوی 3 × 1 شورتە.
بەم ئەنجامەنە هەرددو براوەكە بۆ یاریی كۆتایی و دۆڕاوەكانیش لەسەر پلەی سێیەم و چوارەم یارییان كرد.
سێیەم و چوارەمی
یەكشەممە 27/4، كەرخ 3× 1 شورتە.