29 یانە یان تیپ، لەخولی تۆپی پێی یانەكانی ئەمریكا (MLS) لە سەرتاسەریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بەشداریی دەكەن:
*تیپی یانە بەشدارەكان بەسەر دوو ناوچەی (خۆرهەڵات و خۆرئاوا) ی ئەو وڵاتەدا دابەشكراون.
*ناوچەی خۆرهەڵات 15 یانەو ناوچەی خۆرئاوا 14 یانە لەخۆ دەگرێت.
*ئەم خولە، لە رۆژی 2/2/2025 – ەوە دەستیپێكردووە.
*تائێستا 12 جەولە یان هەفتە لە یارییكانی كراون.
*رۆژی 19/10/2025 یارییەكانی قۆناغی یەكەمی هەردوو ناوچەكە كۆتاییاندێت و دواتر خولەكە پێدەنێتە قۆناغی دووەمی پلەی ئۆفەوە كە 16 یانە بەشدار دەبن تیایدا.
*یانەكانی یەكەم تا حەوتەمی ریزبەندیی دەگەنە قۆناغی پلەی ئۆف و دووەمی خولەكە.
*خاوەنی پلەكانی هەشتەم و نۆیەم لە هەردوو ناوچەكە، كە 4 یانەدەكەن، یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتن دەكەن و دوانیان دەگاتە قۆناغی پلەی ئۆف.
*دواتریش قۆناغی پلەی ئۆفیش بە سیستمی تایبەت بەخۆی یارییەكانی بەڕێوە دەچن.
تیپی یانەی ئینتەرمەیامی یەكێكە لە یانە بەشدارەكانی ناوچەی خۆرهەڵات، لە رۆژی دەستپێكردنی یارییەكانەوە تائێستا و لەم وەرزەی 2025 دا، 12 یاریی كردووە، 6 یاریی بردۆتەوە، 3 یاریی یەكسان بووە و 2 یاریی دۆڕاندووە و بەمشێوەیە چوارەمی ریزبەندیی ناوچەكەیەتی:
-1 كۆڵۆمبۆس كرۆ (12یاری)(25خاڵ).
-2 سینسیناتی (12یاری)(25خاڵ).
-3 فلادیلفیا یۆنیۆن (12یاری)(23خاڵ).
-4 ئینتەر مەیامی (11یاری)(21خاڵ).
-5 ناشڤێڵ (12یاری)(20خاڵ).
ئەم مانگە، ئینتەر مەیامی چوار یاریی تری ئەم خولە بەمشێوەیە دەكات:
*سان خۆسییە × ئینتەر مەیامی - پێنجشەممە 15/5.
*مەیامی × ئۆرلاندۆ - دووشەممە 19/5.
*فلادلفیا یۆنیۆن × مەیامی - یەكشەممە 25/5.
*ئینتەر مەیامی × مۆنتریال - پێنجشەممە 29/5.