״خولی زیاتر بۆ میدكارانی یەكێتی بكرێتەوە״

11:27 - 2025-05-14
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی ی.ن.ك و وەفدێكی هاوڕێی، سەردانی لیو جون كونسوڵی گشتیی كۆماری چین-ی كرد و رێز و پێزانینیان پێگەیاند.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، رۆڵ و ماندوبوونی كونسوڵگەریی چینی بەرزنرخاند لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی رۆڵی لە بەشداریپێكردنی سێ تیمی میدیای یەكێتی، لە سێ خولی راهێنانی جیاوازدا لە چین، هەروەها بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان راگەیاندنی (ی.ن.ك) و دامەزراوە میدیاییەكانی ئەو وڵاتە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی زیاتر و پتەوكردنی پەیوەندیی میدیایی نێوانیان و بەردەوامبوون لەسەر كردنەوەی خولی زیاتری راهێنان بۆ میدیاكاران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان