جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رايگەياند، پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن لەبارەى خواستى خۆهەڵوەشاندنەوە کە لە کۆنگرەی 12ی پارتەکەدا بڕیاری لەسەر درا.
تۆمی پیگیت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانيدا رايگەياند، پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی ئەمدواییەی پارتی کرێکارانی کوردستان و ویستی بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە دەکەین. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمريکا هيوادارە ئەم راگەیاندنە ببێتە هۆی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا.