ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە هەڤاڵ (دیار عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی ستایشی رۆڵی هێزەکانی کۆماندۆی کرد لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کوردستاندا هیوای خواست وەکچۆن هەمیشە لە سەنگەری بەرەنگاریدا فیداکارانە ئامادەی خۆبەختکردن بوون، لە ئایندەشدا هەر رۆڵە بەجەرگ و خۆنەویستەکەی یەکێتیی و کوردستان و کوردایەتی بن.
لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ سوپاسی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردو بەڵێنی هێزی کۆماندۆی لە پاراستنی و سەقامگیری کوردستاندا دووپاتکردەوە.