نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی
لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە دەسپێکی دیدرەکەدا هەڤاڵ (بڵێسە جەبار فەرمان) لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان پوختەیەک لە کار و چالاکیەکانی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانی خستەڕوو، پاشان هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی رۆڵی هەڤاڵ بڵێسە و هەڤاڵانی مەکتەبی کرد و کار و چالاکی و خزمەتەکانیان بەکەسوکاری شەهیدان بەپێزانینەوە هەڵسەنگاند.
لە میانی کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا ئاماژەی بۆ گەورەیی و شکۆداری شەهیدان کردو رایگەیاند، یەکێتی لە مێژوودا شۆرەتی حزبی شەهیدانی بەباڵادا بڕاوە و بستێکی کوردستان نەماوە بەخوێنی شەهیدەکانی یەکێتی سوور نەبووبێت، لەوبارەیەوە وتی: "خاوەنی راستەقینەی یەکێتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانن و سەرۆک مام جەلال وای فێرکردووین هەمیشە لەخزمەت کەسوکار و نەوەی شەهیداندابین".
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا جەختیکردەوە وەک یەکێتی ئەولەویەتی کارەکانمان هەمیشە خزمەت کردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانەو لەوبارەیەوە وتی: "بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکانیشمان دڵنیان کە یەکێتی هەمیشە قەڵاو پەناگەیانە".
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان، هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەکرد کە زەروورەتی قۆناغەکە داوای ئەوەمان لێدەکات بەجدی پێداچوونەوە بەکۆی ژیانی حزبایەتیماندا بکەین و چارەسەری ریشەیی هەڵەکانی پێشوو بکەین.
وتیشی: "گۆڕانکارییە خێراکان پێمان دەڵێن ئەگەر خۆمان و حزبەکەمان رێنکەخەینەوە، ناتوانین حزبی ئایندەبین".