ناحیەی گەرمك لە قەزای پێنجوێن، یەك یاریگای تێدایە، بەهۆی تێكچوونی یاریگاكەوە، ماوەی چوار ساڵە ئەو یاریگایە فەرامۆشکراوەو یاری تێدا نەكراوە.
سەروەر شێخ عەبدوڵڵا، سەرۆكی شارەوانی گەرمك، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ وتی: یاریگا تاقانەكەی ناحییەی گەرمك ماوەی چوار ساڵە یاری تێدا نەكراوە، گەنجانی ناحیەكە بۆ یارییكردن دەچوونە ناوچەكانی دیكە، بۆیە وەك شارەوانی گەرمك یاریگاكەمان نۆژەنكردەوە و ئێستا خراوەتە خزمەتی وەرزشكاران.
وتیشی: وەك شارەوانی گەرمك هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ خزمەتكردنی گەنجان و وەرزشکاران و خوێندكارانی سنورەكە، بۆ ئەوەی كەشێكی وەرزشیی بۆ وەرزشكاران و وەرزش دۆستانی ناحییەی گەرمك بێتە ئاراوە.
محەمەد تۆفیق نەورۆڵی