کە.جە.کە: لە کۆنگرەی پە.کە.کەدا باسی دانان و رادەستکردنی چەک نەکراوە

11:44 - 2025-05-17
کوردستان
36 جار خوێندراوەتەوە


وتەبێژی کەجەکە دەڵێت، لە کۆنگرەی 12ی پە.کە.کە باسی دانان و رادەستکردنی چەک نەکراوە و هێشتا زەمینەی ئەوە لە ئارادا نییە.
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کە.جە.کە) رایگەیاند، دانوستان بۆ پرۆسەی ئاشتی هێشتا دەستیپێنەکردووە، چونکە هەردوولا لەسەر ناوی پرۆسەکە هاوڕانین، دەوڵەتی تورکیا هێشتا دەستەواژەی تیرۆر بۆ ئەو پرۆسەیە بەکاردەهێنێت.
دەشڵێت، بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکات، پێویستە سەرەتا بیرکردنەوەی دەوڵەتی تورکیا بگۆڕدرێت ئەو بیرکردنەوەیەی کە کورد وەک تیرۆریست دەبینێت.
وتەبێژی کەجەکە دەڵێت، بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پە.کە.کە وەک کۆتاییهێنان بەشێوازی تێکۆشانی چەکداری پێناسەکراوە، کەس باسی دانان و رادەستکردنی چەکی نەکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان