سێیه‌كی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا شمه‌كی ئه‌مریكی ناكڕن

01:56 - 2025-05-19
ئابووری
15 جار خوێندراوەتەوە

به‌ پێی راپرسییه‌ك، كه‌ دامه‌زراوه‌ی ئینفۆفاكت ئه‌نجامی داوه‌، یه‌ك له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا خۆیان له‌ كڕین و به‌كارهێنانی شمه‌ك و به‌رهه‌مه‌ ئه‌مریكییه‌كان  ده‌پارێزن.
ئه‌و راپرسییه‌، كه‌ له‌سه‌ر داوای فیاریفۆكسی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن كراوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ %34.3ی به‌شداربوانی راپرسییه‌كه‌ خواستیان له‌سه‌ر شمه‌ك و كاڵای ئه‌مریكی كه‌م بۆته‌وه‌ و به‌كاربه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ گشتی نیگه‌رانن له‌ به‌كارهێنانی مۆبایلی ئه‌مریكی.
ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت

بابەتە پەیوەندیدارەکان