ئەمڕۆ هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لەهەڤاڵ (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی (ی.ن.ک).
لەدیدارەکەدا، پێوسیتیە هەنوکەییەکانی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی و ژیاندنەوەی ژیانی حزبی و چالاککردنەوەی دامەزراوەکان تاوتوێکران.
جێگری سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی (ی.ن.ک) گفتوگۆیان کرد سەبارەت بەرێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم و لەوبارەیەوە رایانگەیاند، دیدگای یەکێتی بۆ کابینەی نوێ حکومەتێکی خزمەتگوزارە کە لە ئاست داواکاری و چاوەڕوانیەکانی هاووڵاتیاندا بێت.