بڕیارە ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسی كۆببێتەوە و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات.
بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا دوایین ئەنجامەكانی دانوستانەكان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.
هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چەند پرسێكی پەیوەست بە ناوخۆیی یەكێتی تاوتوێ دەكرێن.