محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاند عیراق بەهێز و سەقامگیرە و قبوڵی ناکات پاشکۆی هیچ کەس و لایەنێک بێت.
سودانی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەى ئەهرامى میسڕى وتی، پێشتر گەندەڵی زۆربوو، بەڵام ئێستا هەوڵی گەشەسەندن و بەدەستهێنانی متمانەی هاووڵاتییان دەدەن. راشیگەیاند، عیراق بووەتە پردێکی پەیوەندی هەرێمایەتی و رۆڵی سەرکردایەتی خۆی دەگێڕێت، هەروەها کەلێنەکانی هاتنی چەکدارانی داعشیان پڕکردووەتەوە و رۆڵی حکومەت سەرنجی گەنجانی راکێشاوە.