سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: بڕیارەکەی وەزیری دارایی عیراق نایاساییە

04:45 - 2025-05-29
کوردستان
62 جار خوێندراوەتەوە

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بڕیارەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی نایاساییە و دژی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییە.

وتیشی، لەسەر بڕیارەكەی وەزیری دارایی عیراق تایبەت بە نەناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم، فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغداد كۆبوونەوە و هاوهەڵوێستی خۆیان لەوبارەوە دووپات كردەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە داهاتوودا وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكان هەڵوێستی دیكەیان دەبێت و پێویستە لایەنە كوردییەكان بەردەوام هاوهەڵوێست بن.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان