سلێمانی لە بەرهەمهێنانی مریشک و هێلکەدا پێشەنگە

02:16 - 2025-05-29
کوردستان
81 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، ساڵانە لە سلێمانی 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت.

راشیگەیاندووە، سلێمانی لە بەرهەمهێنانی مریشک و هێلکەدا پێشەنگی شارەکانی عیراقە و  14 پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکەی مریشک لە کاردان و بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە 65 ملیۆن هێلکە، کە نیوەی دەخرێتەوە ناو بازاڕی سلێمانی و نیوەکەی دیکەشی دەنێردرێتە بازاڕی شارەکانی دیکە و ناوەڕاست و باشووری عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان