وەزارەتی دارایی عیراق: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە

09:31 - 2025-05-29
عیراق
67 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی عیراق روونکردنەوەیەکى حەوت خاڵیی لەبارەى ئەوە بڵاوکردەوە کە ناتوانێت پارەى مووچە بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت.
 
وەزارەتى دارایی رایگەیاندووە، بەگوێرەى یاسای بودجە و بڕیارى دادگای باڵاى فیدراڵى دەبێت هەرێمى کوردستان داهاتى نەوتى و نانەوتى رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکات، تاوەکو وەزارەتى دارایی پارەى مووچەی هەرێم بدات، بەڵام هەرێم پابەند نەبووە.
دەشڵێت: وەزارەتى دارایی عیراق پابەند بووە بە یاسا و بڕیارى دادگەى فیدراڵى، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەند نەبووە.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان