ژمارەی 48ی گۆڤاری دیوان بە كۆمەڵێك بابەتی هەمەڕەنگەوە كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
لەم ژمارەیەدا کە جگە لە سەروتار کە بابەتێکی سیاسیی ورووژاندووە، چەند بابەتێکی مێژوویی، ئەدەبی، هونەری و دیداری رۆژنامەوانیی لەخۆگرتووە هەروەها دۆسێیەكی تایبەت سەبارەت بە شاعیر و نووسەر عەبدولڕەزاق بیمار بڵاوکراوەتەوە، کە یەکێک بوو لە ئەدیبە هەڵکەوتووەکانی ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو، دیدارێکیش لەگەڵ دیزاینەر عوسمان پیرداوددا کراوە کە تێیدا رووناکیی خستووەتە سەر بەشێک لە ژیانی تایبەتی و کارکردنی لە بواری دیزایندا لە کوردستانی نوێ.
لە تەوەرێکی دیکەدا دیوان راپۆرتێکی تایبەت و نهێنی حزبی بەعسی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن
د. ئەحمەد حەمەدئەمین ئامادەکراوە و باس لە سەرەتاکانی دامەزراندنی ی.ن.ک دەکات و هەر خۆشی کاری ساغکردنەوە و راستکردنەوەی بۆکردووە.
جگەلەوەش بەشی دووەمی وێستگەکانی ژیانی فەرهاد شاکەلی بڵاوکراوەتەوە و دوا تەوەریش گفتوگۆیەکی هونەرییە لەگەڵ هونەرمەندی شێوەکار قەرەنی جەمیل.