عیراق هاوردەکردنی پێنج بەرهەمی کشتوکاڵی رادەگرێت و رێگە بە گواستنەی مریشک و هێلکە دەدات لە نێو پارێزگاکاندا.
ئەنجومەنی ئابووریی عیراق بڵاویکردەوە، هاوردەی شوتی و کاڵەک و کولەکە و باینجان رادەگیرێت تا کۆتاییهێنانی بەرهەمی ناوخۆ، هاوردەی تەماتەش بۆ ماوەی مانگێک قەدەغە دەکرێت.
هەروەک بڕیاردراوە بەشێوەیەکی کاتی رێگە بە گواستنەوەی مریشک و هێلکە لە نێو پارێزگاکاندا بدرێت.
ئەنجومەنی ئابووریی عیراق دەشڵێت، ئەو بڕیارە لەسەر پێشنیارێکی بەپەلەی وەزیری کشتوکاڵ بووە، بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناخۆ.