قاوه‌خانه‌ی (كه‌وێ) له رۆژئاوای كوردستان زیاتر له 70 ساڵه بووەته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی بیانی.
عه‌بدولقادر ناسراو به (حنو كه‌وێ) خاوه‌نی قاوه‌خانه‌ی كه‌وێ له شاری عا‌موودا له رۆژئاوای كوردستان به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: قاوه‌خانه‌ی كه‌وێ له ساڵی 1954 له‌لایه‌ن باوكمه‌وه دامه‌زراوه و له‌وكاته‌وه تا ئێستا بووه‌ته شوێنی پشوودانی هاووڵاتیان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و گه‌شتیاران، پێشتر سه‌رۆك هۆزه‌كان به تایبه‌تی سه‌رۆك هۆزه‌كانی داقووری و گاباری و گه‌وره پیاوانی رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی ئه‌م قاوه‌خانەیە‌یان كردووه.
عه‌بدولقادر وتیشی: قاوه‌خانه‌كه‌مان رۆژانه له سه‌عات 7ی به‌یانی تا 12ی شه‌و به رووی هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان كراوەیە، جگه له هاووڵاتیان، گه‌شتیاران له سوریا و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد قاوه‌خانه‌ی (كه‌وێ) به قاوه‌خانه‌ی میللی له رۆژئاوای كوردستان ناسراوه و به میراتێكی كه‌لتوری شاره‌كه داده‌نرێت، یه‌كه‌مین قاوه‌خانه‌ی رۆژئاوای كوردستانیشه.
ئاکرێ، ئەیاز هەرکی