حاجیانی راپەڕین بەرەو مەککە بەڕێدەکەون

زانیاری تەندروستی و ئیداری بەحاجیانی راپەڕین درا

12:05 - 2025-06-02
دووتوێ
23 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ دەستپێکی بەڕێکەوتنی حاجیان بۆ عەرەبستانی سعودیە و بەڕێخستنی تیمە جیاوازەکان، بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە ئامادەکاریی تەواوکراوە.
بەو ئامانجە و لەپێناوی پێدانی زانیاری تەندروستی و کارگێڕیی پێیان، سیمینارێک بۆ حاجیانی دەڤەری راپەڕین سازکرا،  تێیدا رێنمایی پێویست لەلایەن تیمەکانی نوسینگەی حەج و عەمرەی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پێشکەشکران کەناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەرچووە و لە نزیکترین ماوەدا گەشتی ماڵی خوا دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان