«خۆسەری دیموکراتیک و رەنگڕێژبوونی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستاندا»، ناونیشانی کۆڕێک بوو کە لەناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکانی راپەڕین، بۆ مامۆستای زانکۆ و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفەی سیاسی»م.جەبار ئیسماعیل» رێکخرا.
کۆڕگێڕ تیشکی خستە دوایین ئەنجامەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پێی وابوو کە هەنگاوەکەی پارتی کرێکاران بۆ چەک دانان پێچەوانەی تێز و تێڕوانینەکانی «عەبدوڵڵا ئۆجەلان» نییە و بگرە لە خوێندنەوەکانی ئەو رێبەرەدا وەک دواخاڵی ناچاریی بژاردەی چەک بەکارهاتووە، سەرنج و تێبینی و تێچینی ئامادەبووان کۆڕەکەیان دەوڵەمەندترکرد.
چۆمان شەوکەت