پێنج کرێکار لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز کەوتنە ژێر خۆڵەوە

12:19 - 2025-06-02
کوردستان
111 جار خوێندراوەتەوە

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز، پێنج کرێکار کەوتنە ژێر خۆڵەوە.
راشیگەیاندووە، کرێکارەکان لە ژێر خۆڵدا دەرهێندراون بەڵام یەکێکیان تەندروستی ناجێگیرە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، کرێکارەکان بە رەگەز عەرەبن و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان