له سلێمانی، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی له بواره جیاجیاكاندا له قۆناغی جێبه‌جێكردندان كه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆكـــــــــایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی رایگــــــــــه‌یاندووه: به‌شی پرۆژه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له گه‌ڕه‌كی ئاوباره له سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كات، كه بریتین له كۆنكرێتكردن و دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ بۆ گه‌ڕه‌كی ئاوباره، راشیگه‌یاندووه: هـــــه‌ردوێنێ به‌ســــــه‌رپه‌رشــــتیی تیمه‌كـــــــانمان له سه‌رۆكـــــایه‌تیی شاره‌وانی و كۆمپانیای جێبه‌جێكار، ده‌ستكرا به قیرتاوكردنی به‌شێك له شه‌قامی (30مه‌تریی زێوه‌ر) و شه‌قامی (60مه‌تریی Road ی 16).