سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی مەلا ئیبراهیم گەرمیانی دەکات

06:43 - 2025-08-14
کوردستان
28 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی کادر و فەرماندە و تێکۆشەری دێرین، رەشید محەمەد قادر، ناسراو بە مەلا ئیبراهیم گەرمیانی-یان کرد.

لەو سەردانەدا لەپای مێژووی پڕسەروەری و قوربانیدانی هەڤاڵ مەلا ئیبراهیم چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یان پێشکەشکرد و بەڕێزەوە ئاماژەیان بە رۆڵ و پێگەکەی دا وەک تێکۆشەر و فەرماندە سەرەتاییەکانی یەکێتی کە سەرڕاستانە لە خەباتی کوردایەتی و شۆڕشی نوێدا هەمیشە لە ریزی پێشەوە بووەو  هەر ئەرکێکیشی پێسپێردرابێت بە ئەمانەتەوە بە جێی گەیاندووە هەر ئەوەش وایکرد لای هەموان خۆشەویست و جێی متمانەبێت ئەمڕۆش ئازایەتی و ناوەکەی بۆ ئێمە مانان مایەی شانازییە. 

لە بەرامبەردا هەڤاڵ مەلا ئیبراهیم گەرمیانی پێزانینی دەربڕی بۆ ئەو رێزلێنانە و تەئکیدیکردەوە هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خزمەتەکانی ئەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان