رفعەت عەبدوڵڵا: ناوەندی ڕێکخستنی بەریتانیا پشتیوان و خزمەتکاری هەموو کوردێک بێت

04:07 - 2025-08-14
کوردستان
33 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە ناوەندی رێکخستنی بەریتانیا (ی.ن.ک) و ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی ناوەندی کرد لە ئێستا و ڕابردوودا و خەبات و چالاکییەکانیانی بەرز نرخاند.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، پرسی کاروباری ڕێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگان و دامەزراوە حزبییەکانی بۆ هەڤاڵان روونکردەوە و لەوبارەیەوە وتی: "ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی خەباتمان یەکێتیانە، رێکخستوەتەوە هەتا سەرجەم ئۆرگانەکان باشتر و کاریگەرتر لەگەڵ گۆڕاو و پێشهاتەکاندا بگونجێن".
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، هەڤاڵانی ناوەندی راسپارد، کە کاریگەریی زیاترییان هەبێت لەسەر کۆکردنەوە و ئاڕاستەکردنی رەوەندی کوردی لە بەریتانیاو رووی گەشی مامەڵە و بەرخوردی یەکێتی بن لەگەڵ کوردانی ئەو وڵاتە و وتیشی: "ناوەندەکەتان، ببێتە پەناگە و پشتیوان و خزمەتکاری هەموو کوردێک لە بەریتانیا".

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان