هێزی دەریایی ئیسرائیل بەچڕی بۆمبارانی شاری حودیدەی یەمەنی کرد.
میدیاکانی سەر بەحوسییەکانی یەمەن بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆمبارانی چڕی شاری حودیدەی کردووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەزیانەکان بکات.
لەلای خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن هێزی دەریایی وڵاتەکەوە ئەنجامدراوە.