وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد

01:38 - 2025-06-10
کوردستان
66 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان دەستپێکرد.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی کارەکانیان، پرۆسەکە لە هەولێر دوادەکەوێت بۆ 12ی حوزەیران.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت، پێویستە جوتیاران پابەندی خشتەی رادەستکردنی گەنمەکانیان بن لە سایلۆکان. داواشی لە حکومەتی عیراق کرد، لە دەرەوەی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عیراق، هاوشێوەی پارێزکاکانی دیکە گەنمی زیادەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان