بەپێی لێدوانێكی وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بۆ كوردستانی نوێ «لە سنووری پارێزگاكە 36 ناوچەی گەشتیاری هەیە، كە لە چوار رۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانیان كردووە».
هەورامان جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەماوەی پشووەكانی رۆژانی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە، وتیشی: بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو رێژەكە، زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە خزمەتگوزاریی ناوچە گەشتیارییەكان لە ئاستێكی باشدایە و ساڵ لەدوای ساڵیش بەرەو باشتر دەبرێت.
هەڵەبجە، محەمەد تۆفیق نەورۆڵی