چین، پانترین تونێلی ئاویی دروست دەکات

02:16 - 2025-06-17
جیهان
51 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان
چین پانترین تونێلی ژێر ئاو لە جیهاندا دروست دەکات، ئەویش تونێلی رێگەی (هوانگانگ)ە لە شاری جینان لە ژێر رووباری زەرد. وا بڕیارە ئەم تونێلە تەنیا لە ماوەی 110 رۆژدا تەواو ببێت، کە درێژییەکەی 3.2 کیلۆمەترە واتا دوو میلە و پانییەکەشی 17 مەترە واتا(55.8)پێیە، تونێلەکە بە بەکارهێنانی گەورەترین ئامێری هەڵکەندن لە جیهاندا کە پێی دەوترێت "شاخنە" دروست دەکرێت و ئەو ئامێرە دەتوانێت رۆژانە زیاتر لە 18 مەتر هەڵبکەنێت، هاوکات تونێلەکە بە 500 بۆری پاڵپشتیی دەکرێت و شەش هێڵی هاتوچۆ لەخۆدەگرێت، بۆ بەستنەوەی کەنارەکانی باکوورە بە باشووری شاری جینان-ەوە و تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواو دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان