سەعدی پیرە: یەكێتی خوازیاری سەقامگیریی سیاسی و ئەمنییە لە ناوچەکەدا

09:00 - 2025-06-17
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری هەولێر پێشوازیكرد لە تۆم هیپس، بەرپرسی تیمی سیاسیی کونسوڵگەریى گشتیى شانشینى یەکگرتووى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عیراق بەگشتی و هەرێمی کوردستانیان بەتایبەتی کرد، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی خوازیاری سەقامگیریی سیاسی و ئەمنییە لە ناوچەکەدا بەتایبەتیش خوازیاری زیاتر توند و تۆڵترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە بە ئاراستەی بەدەستخستنی زیاتری ماف و ئیمتیازاتەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقدا. وتیشی، بەو هیوایەین پارێزگاری لەو دۆستایەتی و هەماهەنگییە هەرێمی و نێودەوڵەتییە بکەین کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستانمان لەسەرئاستی نێودەوڵەتی ساڵانێکە بنیادی ناوە بەتایبەتیش پاراستنی ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە رێزگرتن لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان