32 ساڵە تیپەكانی كەنەدا جامی ستانلییان نەبردۆتەوە

12:53 - 2025-06-24
وەرزش
19 جار خوێندراوەتەوە

دواجار یاریی كۆتایی جامی ستانلی (NHL) ی هۆكی سەر سەهۆڵی تیپەكانی ئەمریكای باکوور كراو تیپی فلۆریدا بانسەرزی ئەمریكی لە یارییەكی یەك لایەنەدا 5-1 لە تیپی ئادمنتۆن ئۆیلەرزی كەنەدی بردەوە.
ئەم بردنەوەیەی تیپەكەی ئەمریكا یەك مانای هەبوو ئەوەیش ئەوەبوو: ماوەی 32 ساڵە هیچ تیپێكی كەنەدای بەشداری ئەم خولە نەیتوانیوە جامەكە لە دەستی تیپیەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەربهێنێت، چونكە لە ساڵی 1993 –ەوە كاتێك تیپی مۆنتریاڵ كانادینز ئەم جامەی بردۆتەوە، هیچ تیپێكی تری كەنەدا نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی جامەكە.
ئەمساڵ جگە لە ئیدمینتۆن ئۆیلەرس، كە توانی بگاتە یاریی كۆتایی، تیپەكانی تۆرینتۆ مابل و وینبینگ جیتس كەلە قۆناغی دووەمدا كرانە دەرەوە، مۆنتریاڵ كانادینزیش بەشدار بوون و ئەمیش نەیتوانی قۆناغی یەكەمی یارییەكان ببڕێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان