خانمێکی فەرەنسی، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ساڵانە بۆ تەندروستی دەردەکەوێت، کە خوێنی ئەم خانمە دژە تۆنێکی جیاواز لە خۆدەگرێت لە پێشووتردا نەبینراوە، پزیشکان دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ئەم جۆرە خوێنەیان بەناوی (گوادا نێگەتیڤ)ناساندووە.
دوای بەکارهێنانی تەکنیکە پێشکەوتووەکان رێکخستنی بۆهێڵەکان، ئەم حاڵەتە بە گۆڕانکاری بۆ ماوەیی دەگمەن دەستنیشان کرا، کە لە باوانییەوە بۆی ماوەتەوە.
لە هەمان کاتدا (گوادا نێگەتیڤ) بە شێوەیەکی رەسمی لە سیستەمی خوێنی نێودەوڵەتیدا ناسێنرا ژمارە 48 بۆ دانراوە.
پزیشکان لە دوای ئەم دۆزینەوە پێشبینی دەکەن کە ئەم جۆرە نوێیەی خوێن یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە جۆریی گرووپی خوێنی دەگمەنیان لە جیهاندا هەیە.