ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی ئیمراڵی و ئۆ.جەلان ئاشکرا دەکرێت

05:11 - 2025-07-06
جیهان
45 جار خوێندراوەتەوە

وەفدی ئیمراڵی و عەبدوڵڵا ئۆ.جەلان بۆ ماوەى دوو سەعات و 300 خولەک کۆبوونەوە و دەم پارتی دەڵێت، سبەی وەفدەکە لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی"، رایگەیاند، وەفدی ئیمراڵی پاش دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان، لە دوورگەی ئیمراڵی، گەڕاوەتەوە کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و میتحات سانجار، پەرلەمانتارانی وان و روحای دەم پارتی و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ، پارێزەری ئۆ.جەلان پێکهاتبوو.
وەک لە راگەیەندراوەکەی دەم پارتیدا هاتووە، دیدارەکەی وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆ.جەلان دوو سەعات و نیوی خایاندووە و دواتر راگەیەندراوێکی نووسراو لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.
دەم پارتی دەشڵێت، سبەی وەفدی ئیمراڵی بە جیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و هاوسەرۆکانی دەم پارتی کۆدەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان