جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانیی یەکێتیی بۆ هونەرمەندان بەبێ جیاوازی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هونەر بایەخێکی تایبەتی هەیە لای یەکێتی و بەشێکی دانەبڕاوی مێژووەکەیەتی، لە شاخیش هەمیشە هاوکار و پشتگیری هونەر و هونەرمەندان بووە.
لەمیانی پێشوازیکردن لەژمارەیەک هونەرمەندی بوارە جیاجیاکان، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی هونەر و هونەرمەندان کرد لە پێشکەوتنی کلتور و فەرهەنگی وڵاتدا، پاشان گفتوگۆ و پێشنیار و چارەسەر دەربارەی ڕەوشی هونەری و ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم بزاڤی هونەری کرا.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان