شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دەڤەری راپەڕین بەسەردەکاتەوە

10:16 - 2025-07-06
کوردستان
41 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ دەڤەری راپەڕین، ژمارەیەک تێکۆشەری دێرین و کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناوچەکەی بەسەرکردەوە.

لەو چوارچێوەیەدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، لە دۆڵی شاورێ سەردانی هەڤاڵ حەمەی کاک هەمزە، کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی کرد کە خۆیان و خانەوادەکەیان قوربانی زۆریان لەپێناوی خاک و نیشتماندا پێشکەش کردووە، دواتر هەڤاڵ شێخ جەعفەر، سەردانی پرسەی عەمید عەلی ئەحمەد ئاودەل، کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پێشمەرگەی دێرینی عەشیرەتی ئاکۆی کرد لە سەرکەپکان.

 پاشان سەردانی تێکۆشەری ناسراوی ناوچەکە فەریق زیاد خۆرانی ناسراو بە مام زیاد خۆرانی پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی کوردایەتی کرد کە لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستی تێکچووبوو، هەفاڵ شێخ جەعفەر لەنزیکەوە لەباری تەندروستی پرسی و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست، هەروەک پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەربڕی.

 هەر لە درێژەی بەسەرکردنەوەکانیدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، سەردانی تێکۆشەری نیشتمانپەروەری دیاری یەکێتی هەڤاڵ ئەحمەد ئاغای زیڕۆ ئاغای هەرکی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردەوە.
لەکۆتایشیدا لێپرسراوی ئەنجومەن لە کانی وەتمان، هەڤاڵی تێکۆشەر مام قادر چاوشینی بەسەرکردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان