سلێمانی؛ قوباد تاڵەبانی هەردوو پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە

08:47 - 2025-07-07
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە دوو رێوڕەسمی جیادا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی ل سلێمانی کردەوە.

ئەمڕۆ جێگری سەرۆک وەزیران لە ڕێوەڕەسمێکدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والیی لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شاری سلێمانی کردەوە. پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی شارەوانیی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بە گوژمەی هەشت ملیارد دینار جێبەجێکراوە و کاریگەری گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لەسەر شەقامی هەواری شار و شەقامەکانی دەوروبەری پردی کۆبانێ دەبێت.

هەر ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی دیکەدا قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە. کۆڕنیشی دەروازە پڕۆژەیەکی گرنگیی گەشتیارییە و لەسەر لێواری چەمی قلیاسان دروست کراوە و گەشتیاران و دانیشتوانی سلێمانی بە سەردانی پڕۆژەکە دەتوانن کاتێکی خۆش و ئارام بەسەر ببەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان