ئەمشەو فلۆمینیسی و چێڵسی، سبەی شەو ریاڵ و پاریس

11:28 - 2025-07-08
وەرزش
15 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی مۆندیالی یانەكان لە ئەمریكا قۆناغی 8 یانەشیان تەواو بووە و ئێستا پێیان ناوەتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینەوە، یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیەش ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە بەمشێوەیە دەكرێن:

سێشەممە 8/7
*فلۆمینیسی-بەرازیل× چێڵسی-ئینگلتەرا.
*پاریس سانجێرمان-فەرەنسا × ریاڵ مەدرید-ئیسپانیا.

قۆناغی چارەكی كۆتایی
لە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی و 8 یانەییدا، دیارترین ئەنجامەكان دۆڕاندنی هیلال بوو 1-2 بە فلۆ مینیسی بەرازیلی، چونكە هیلال لە قۆناغی 16 یانەییدا، توانی یانەی مان سیتی بكاتە دەرەوەی پاڵەوانێتییەكە، یارییە دراماتیكییەكەی پاریس سانجێرمان و بایرن مونشنیش یەكێکی تر بوو لە یارییە لەیاد نەكراوەكان، چونكە لەم یارییەدا یەكەم: مۆسیالا بەهۆی بەریەككەوتنی لەگەڵ دۆنارۆمای گۆڵپارێزی پاریسەوە توشی پێكانێكی قورس بوو پێكانەكەشی بەجۆرێكە رەنگە ئەم وەرزەی كۆتاییهاتبێت، جگەلەمەش دوو یاریزانی پاریس بە كارتی سوور كرانە دەرەوە، كاتێك بایرن 0-1 لە دواوە بوو، گوشارێكی بێ وێنەی كردبوو، بەڵام گۆڵێكی پێچەوانە لە دواساتەكانی یارییەكەدا ئەنجامی بە تەواوی بۆ پاریسییەكان 2-0 یەكلایی كردەوە.
ئێستا سێ یانەی ئەوروپا و یانەیەكی ئەمریكای باشوور بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین ماونەتەوە، ئەمەش مانای وایە یانەكانی ئەوروپا باڵادەستییان لەم مۆندیالەدا سەلماندووە، لەگەڵ ئەوەی كە چەند یانەیەكی ناوداری ئەوروپاش بەشدار نین.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان