رۆژی دووشەممە 30/6، سێیەمین گراندسلامی ئەمساڵ كە گراند سلامی ویمبڵدۆنە، دەستپێكرد و تا رۆژی 13/7 بەردەوام دەبێت.
خولی كوڕان
لە یارییەكانی خولی كوڕاندا، زۆربەی ئەستێرە ناودارەكان و خاوەن پلە باشەكانی ریزبەندیی بەشداریی دەكەن.
یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە چەند قۆناغێكی بڕیوە، لە خولی كوڕاندا و لە یارییەكانی قۆناغە جیاجیاكانی پێش قۆناغی 16 یاریزانیدا، چەند یاریزانێكی دیار ماڵئاواییان لەم گراندسلامە كرد، لەوانە: جیل مۆنفیسی فەرەنسی، جاك دریپەری بەریتانی و تۆمی پاوڵی ئەمریكی.
رۆژی یەكشەممە 6/7، یارییەكان پێیان ناوەتە قۆناغی 16 یاریزانییەوە، 4 یاریی ئەم قۆناغەش، بەمشێوەیە کراون:
*رۆبۆلیڤ-روسیا 1× 3 ئەكاراز-ئیسپانیا.
*نیكۆلاس گاری-چیك 2 × 3 كامیرۆن نوری-بەریتانیا.
*كارین خاشانۆڤ-روسیا 3 × كامیل ماچرزاك-پۆڵەندا.
*تایلۆر فریتز-ئەمریكا 3 × 0 جۆردان تۆمسۆن-ئوسترالیا.
خولی خانمان
یارییەکانی ئەم خولەش، هەروەك خولی كوڕان، سەرجەم قۆناغەكانی یەكەم و دووەمیان بڕیوە و ئێستا لە قۆناغی 16 یاریزانیدایە، ئەم كچە یاریزانانەش یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیە دەكەن و یارییەكانیش لە رۆژی یەكشەممە 6/7 –ەوە دەستیانپێكردووە.
*سابالینكا-بیلۆ روسیا 2 × 0 مارتینز-بەلجیكا.
*لیندا ناسكۆڤا -چیك 1 × 2 ئاماندا ئانیسیمۆڤا-ئەمریكا.
*سۆلانا سیێرا-ئەرجەنتین 0 × 2 لاورا سیگمۆند-ئەڵمانیا.
*سۆنیا كارتاڵ-ئەمریكا 0 × 2 ئەناستازیا بافلیچینكۆڤا-روسیا.
لە یارییكانی خانماندا، چەند ئەستێرەیەكی دیار لە قۆناغەكانی پێش قۆناغی 16 یاریزانییەوە كرانە دەرەوە، لەوانە ئیما رادۆكانی بەریتانی و مادیسۆن كیزی ئەمریكی و كۆكۆگۆفی ئەمریكی و بادۆسای ئیسپانی و جاسمین پاوڵینی ئیتاڵی و ناوۆمی ئۆساكای ژاپۆنی.
چوار یارییەکەی تر
سەبارەت بە چوار یارییەکەی تری ئەم قۆناغەی یارییەکانی خانمان، ئەوەی تێبینیی دەکرێت ئەوەیە خانمانی روسیا بەشداریی نیوەی یارییەکانی قۆناغی 16 یاریزانیی دەکەن، ئەمەش رەنگە ریکۆردێک بێت بۆ پاڵەوانێتییەکە.
لەم قۆناغەی یارییەکاندا، ئەناستازیا بافلیچینكۆڤا توانی لە سۆنیا كارتاڵ-ئەمریكا بباتەوە و ببێتە یەکەم خانمە یاریزان لە کۆی چوار خانمە روسییەکە، بتوانێت بگاتە قۆناغی 8 یاریزانی.
سیانەکەی تریش، دەبێت دوێنێ دووشەممە یارییەکانی خۆیان بەمشێوەیە کردبێت؛
*لۆدمیلا سامانسۆڤا × جیسیکا مینیرۆ-ئیسپانیا.
*کاترینا ئەلیخاندرۆڤا × بیلیندا بینیسیچ- سویسرا.
*مییرا ئەندریڤا × ئیما ناڤارۆ-ئەمریکا.
یاریی چوارەم و کۆتایی ئەم قۆناغەش ئیگا شیڤۆنتیکی پۆلەندی و کلارا تاوسنی دانیمارکی دەیکەن.