یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (FIFA) بەرنامەی ساڵی نوێی خۆی ئاشكرا كرد، لەنێو بەرنامەی دانراودا، پێنج هەفتەی فیفا كە وەستانی نێودەوڵەتیشی پێدەوترێت و تیایدا یارییە دۆستانە نێو دەوڵەتییەكان و پاڵاوتنە كیشوەریی و جیهانییەكانیان تیادا دەكرێت و لەم هەفتانەشدا سەرجەم خولە ناوخۆییەكانی كیشوەرەكان بەتایبەتی خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپا دەوەستن، پێنج هەفتەكەی فیفاش بەمشێوەیە دەبن:
*یەكەم هەفتەی فیفا (1 تا 9/9/2025).
*دووەم هەفتەی فیفا (6 تا 14/10/2025).
*سێیەم هەفتەی فیفا (10 تا 18/11/2025).
*چوارەم هەفتەی فیفا (23 تا 31/3/2026).
*پێنجەم هەفتەی فیفا (1 تا 9/6/2026).