نووسینگەی سودانی راگەیەندراوێكی لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاوكردەوە

08:41 - 2025-07-08
عیراق
51 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق رێنمایی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر دوو رەشنووسی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تایبەت بە گواستنەوەی داهات و مووچە.

بەپێی راگەیەندراوێکی رەسمیی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی لیژنەکەی راسپاردووە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە و راسپاردەکانیان بە زووترین کات پێشکەش بکەن. 

ئەم هەنگاوەش وەک پابەندبوونێکە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان