بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات، ئامادەکاریی دەکات بۆ کردنەوەی تاقیگەی تەندروستیی گشتیی گەرمیان.
لە بڵاوکراوەکەی تەندروستیی گەرمیاندا هاتووە، ئامادەکاریی دەکات بۆ کردنەوەی تاقیگەی تەندروستیی گشتیی گەرمیان و دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بیخاتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاقیگەکە باڵەخانەی بۆ ئامادەکراوە و بەشی تاقیگەکانی دیوانی تەندروستیی گەرمیان دەستیکردووە بە ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی ئەو تاقیگەیە.
روونیشی دەکاتەوە، لە هەنگاوی یەکەمدا تاقیگەکە لە پێنج بەشی تاقیگەیی پێکدێت کە ئەوانیش بریتیین لە: مولیکیولەر بایۆلۆجی(PCR)، بایۆکمستری، پاراسایت، ھیماتۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی.
گەرمیان، حسێن عەزیز