خولەكانی وەرزی هاوین لە سەرقەڵا دەستپێدەكرێت

11:30 - 2025-07-09
کوردستان
20 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی سەرقەڵای رێكخراوی راگەیاندن و رووناكبیریی ژنان، بەهاوكاریی یەكێتیی ژنانی كوردستان/ناوەندی گەرمیان، خولەكانی وەرزی هاوین دەستپێدەكات.
وەفدێكی ژنانی نووسینگەی سەرقەڵای رێكخراوی راگەیاندن و رووناكبیریی ژنان، سەردانی مهاباد غوڵام لێپرسراوی نوێی یەكێتیی ژنانی كوردستان/ناوەندی گەرمیانی كرد و داواكرا هاوكاریی ژنان و كچان و كوڕانی سەرقەڵا بكرێت بۆ كردنەوەی خولەكانی وەرزی هاوین.
ئیكرامە غائب لێپرسراوی نووسینگەی راگەیاندن و رووناكبیریی ژنانی سەرقەڵا بە كوردستانی نوێ-ی وت: لە سەرقەڵا هیچ ناوەندێك بۆ كچان و كوڕان نییە بۆ بەسەربردنی كات، بۆیە داوامان كرد هاوكاریی بكرێین بۆ كردنەوەی خولە جیاوازەكان لە نووسینگەی سەرقەڵای راگەیاندن و رووناكبیریی.
كفری، حەیدەر ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان