دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاند: پێویستە سەرجەم کاندیدەکانی هەڵبژاردن راگەیەندراوی دارایی خۆیان پێشکەش بکەن، هەروەها پێکهێنانی تیمی مەیدانی هاوبەشی پشتڕاستکردەوە بۆ چاودێریکردنی سەرپێچیەکان و چاودێریکردنی هەر کاریگەرییەکی نایاسایی لەسەر دەنگدەران.
محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی کۆمسیۆن راشیگەیاند: دەستەکەیان تیمێکی مەیدانی هاوبەشی پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی سەرپێچیەکان و هەر کاریگەرییەکی نایاسایی لەسەر دەنگدەران و دڵنیابوون لە هەر کاندیدێک کە سەرپێچی یاسا نەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەکە داوا لە سەرۆک و حزب و کاندیدەکان کردووە بەیاننامەیەکی دارایی پێشکەش بکەن. هەروەها وتی: بە هاوکاریی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دەستەی دەستپاکی چاودێری خەرجیی حزبەکان و کاندیدەکان دەکات و هەنگاو دەنێت و سەرپێچیکارانیش سزادەدات.
ئەللامی روونیشیکردەوە، «5080 ژمارەیەکی بێبەرامبەرە بۆ وەرگرتنی سکاڵا و زانیاریی پەیوەست بە سەرپێچییەکان».