سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو یەكەمین گروپی هونەرمەندانی كورد بۆ تەواوكردنی خوێندنی هونەری شێوەكاریی روویان لە بەغدا كرد، ئەو گروپە لە كۆلێژی هونەرەجوانەكانی بەغدا دەیانخوێند.
یەكێك لەو وانانەی كە دەیانخوێند گرافیك بوو، تا سەرەتاكانی ساڵانی حەفتاكانیش وەك هونەرێك نەبوو كە هاوشانی نیگاركێشان لای خەڵكی بناسرێت.
هونەری گرافیك لە عیراق لە ساڵی 1963ەوە دەخوێنرێت لەسەر دەستی هونەرمەندێكی پۆڵندی بە ناوی (ئارتۆ) و یەكەمین هونەرمەندی كوردیش كە پێشانگەی گرافیكی كردبێتەوە، هونەرمەند عەلی جۆڵا بوو کە لە ساڵی 1964دا کردییەوە.
هونەری گرافیك مێژوویەكی دێرینی هەیە و سەرەتاكانی ئەم هونەرە بۆ ئەشكەوتەكان دەگەڕێتەوە، دواتر بە پێی پێشكەوتنەكان ئەم هونەرە لە وڵاتانی چین و میسر و یۆنان گەشەی كردووە و بە ئەكادیمیا كراوە.
بەختیار سەعید