لە ئەمریكا سەدان هەزار كەس لەسەر كار لادەبرێن

10:25 - 2025-07-10
ئابووری
8 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای ئەمریكا بە بڕیارێك گڵۆپی سەوزی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڵكرد، تا دەستكراوە بێت لە كەمكردنەوەی ژمارەی كارمەندانی وەزارەت و ئاژانسە رەسمییەكانی حكومەت و بە پێی ئەو بڕیارەش سەدان هەزار كەس لەسەر كارەكانیان لادەبرێن.
پلانی ئیدارەی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، كەمكردنەوەی ژمارەی كارمەندانی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ، بازرگانی، تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەكان، وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەمریكا و 12 ئاژانس دەگرێتەوە.
ئەلعەرەبییە بزنس

بابەتە پەیوەندیدارەکان