بە گوێرەی راپۆرتێكی ۆڵ ستریت ژۆرناڵ، كۆمپانیای مێتا پلاتفۆرمسی ئەمریكی، كە خاوەنی هەردوو پێگەی فەیسبوك و ئینستاگرامە، رومینگ بانگی هێنایە لای خۆی، كە پسپۆڕی بواری زیرەكیی دەستكردە و پێشتر لە كۆمپانیای ئەپڵ كاری دەكرد.
دامەزراندنی بانگ لە كۆمپانیای مێتا لە بەرامبەر دەیان ملیۆن دۆلاردایە، لەبەر ئەوەی سەرپەرشتیی گروپێكی تایبەت بە پەرەپێدانی زیرەكیی دەستكرد دەكات بە ناوی (یەكەی سۆپەر ئینتێلیجنس لابس)، كە بەم دواییانە مێتا دایمەزراندووە.
سكای نیوز