حه‌مه هاشم
هێز و بوێریی، ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیین له كاره (هونه‌رییه ئاوییه‌كان)ی (لاله عه‌بده)دا، هێزی خه‌یاڵ هه‌رگیز جیانابێته‌وه له‌و كه‌شه ئیستاتیكییه خوڵقاوه‌ی كه له پانتایی فۆرمێكدا پێشانمانی ده‌دات، خه‌یاڵێك ده‌توانێت یارییه‌كی شاره‌زایانه بكات و جوانییه‌كانی سروشت و ئایكۆنه‌كانی ژیانی مرۆڤ به جۆرێكی دیكه وێنا بكاته‌وه كه ئاسووده‌یی ده‌دات به مێشك، له مێشكدا پنتێكی گرنگ هه‌یه له ناوه‌راستی هه‌سته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌یه و پێی ده‌گوترێت (Gout) ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره، رژێنی خۆشحاڵیی ده‌پژێنێت و ده‌یگوازێته‌وه بۆ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی دیكه و له ئاكامدا خۆشحاڵیی دروست ده‌كات له بینین، ئه‌م كرداره دروست ده‌بێت له هه‌ندێ حاڵه‌تی ساوكردن (ملمس) هه‌روه‌ها له كاتی كرداری خواردنی چێژ به‌خش، یان كرداری چێژ به‌خش، جگه له هه‌موو ئه‌مانه له بینینی دیمه‌ن و ته‌نی جوان‌دا، ده‌وروژێت و چێژ ده‌كات به خۆشحاڵیی بۆ مرۆڤ.
كاره هونه‌رییه‌كانی مامۆستا لاله عه‌بده، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدایه كه رواڵه‌تی ئیستاتیكی له كرداری چێژبه‌خشیندا مرۆڤ راڤه‌ی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه له ئاستێكی باڵادا به‌رهه‌مه‌كانیی نمایش ده‌بن.
جگه له‌وه‌ی بوێریی له دانانی ره‌نگی رۆشن و ره‌نگی كاڵ، جۆرێك له دڵنیایی ده‌به‌خشێت به بینه‌ر تا هه‌ست به ته‌ڕیی و روونیی كاره‌كانی بكات، بێگومان ئه‌مه‌ش خاڵێكی ئه‌رێنی گرنگه له دروستكردنی ئیستاتیكای كاری هونه‌ری.
ئه‌زموونه‌كانی هونه‌رمه‌ند (لاله عه‌بده)، ده‌كه‌ونه خانه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جیهانییه به توانایانه‌ی له بواری هونه‌ری ره‌نگی ئاوییدا سه‌رقافڵه‌ن. هاوسه‌نگیی و سپه‌یس، دوو بنه‌مای دیكه‌ن له كاره‌كانییدا، كه ده‌توانین بیانكه‌ینه جێگای ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز له ده‌ستنیشانكردنی خه‌سڵه‌ت و ئاستی به‌رزی هونه‌ره‌كه‌ییدا.
جگه له‌مانه بابه‌ت سه‌نگێكی دیكه وه‌رده‌گرێت له‌و كارانه‌ییدا و ده‌رخستنی رواڵه‌تی شارستانیی مرۆڤ به‌های كاره‌كان سه‌نگین تر و ئاسۆی بینین فراوانتر نیشان ده‌دات، ئه‌مه به جیا له لێزانی و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند له به‌جێهێشتنی رووناكیی له‌سه‌ر كوتله‌كان و دانانی سێبه‌ری كه‌مێك ئیمپرێشینیزمیی له ره‌نگدا، هه‌موو ئه‌وانه ته‌كنیكی ده‌وڵه‌مه‌ندی (لاله عه‌بده)مان پێده‌ڵێن، له بواری هونه‌ری ره‌نگی ئاوییدا، چونكه هێزی ته‌كنیك له به‌رهه‌مه‌كانییدا هه‌مان ئه‌و هێزه‌یه كه له ته‌كنیكی فڵچه وه‌شاندنێكدا پێویستی به ئه‌زموونه له‌سه‌ر كاغه‌زێك به ره‌نگی ئاویی.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هێنده ئاسان نییه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێ بیگاتێ و پیاده‌ی بكات، چونكه ته‌كنیك له ره‌نگی ئاوییدا جیاوازی زۆره، له ته‌كنیكی وێنه‌كێشان به ره‌نگی رۆنیی، یان به خه‌ڵوز و پاستیل و كه‌ره‌سته و ماتریاڵه‌كانی دیكه‌ی وێنه‌كێشان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وێنه‌كێشان به‌ره‌نگی ئاویی، ته‌نها ده‌رفه‌ت بۆ هونه‌رمه‌نده‌كه یه‌كجار هه‌یه بۆ ده‌رخستنی فیگه‌ر و شێوه‌كان و ناتوانێت له‌كاتی وێنه‌كردنی كوتله‌یه‌ك، یان دانانی ره‌نگێكدا دواتر ده‌سكاریی بكات، یان بیسڕێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ته‌كنیكی كاری هونه‌ری ئاویی قورس تر ده‌كات و هونه‌رمه‌نده‌كه ناچار ده‌كات ئه‌زموون و كاركردنی به‌رده‌وام و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێت له‌م بواره‌دا.
هەر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه، بنه‌ما و ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی وێنه‌كێشانی ئاویی له كاره‌كانی (لاله عه‌بده)دا، سه‌ركه‌وتوانه و پانتایی و ماتریاڵ و فۆرم، به‌یه‌كه‌وه هه‌موویان پێكهاته‌یه‌كی زیندوو، ئیستاتیكیی باڵا ده‌به‌خشن به‌كاره‌كانی.