لیژنه‌ی وه‌زاریی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، كۆبووه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش ته‌ئكید له گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌كاته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌جیا له‌گه‌ڵ ستیڤن بیتنه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، فوئاد خازر ئه‌لمه‌جالی كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن، هیتۆشی ئیشیزوكا كونسوڵی نوێی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له‌وباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به ئاماژه‌دان به ژیان و گوزه‌رانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، روونیكرده‌وه به‌دیلی رێككه‌وتن هه‌ر رێككه‌وتنه، وتیشی: هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ لیژنه‌ی وه‌زاریی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، له به‌غدا كۆبووه‌وه و تاوتوێی هه‌ردوو ره‌شنووسی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و داهات و ته‌وتینی كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی مافی مووچه‌خۆرانی
هه‌رێم كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 8/7/2025ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا، پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا و بڕیاردرا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری پلاندانان بۆ تاوتوێكردنی پرسی داهات و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، دوێنێ لیژنه وه‌زارییه‌كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌نجامدا و تاوتوێی هه‌ردوو ره‌شنووسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی كرد، هاوكات ئه‌ندامانی لیژنه‌كه گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و میكانیزمه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی قه‌باره‌ی به‌كاربردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و راده‌ستكردنی پشكی خه‌زێنه‌ی فیدراڵی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆشكراوه له‌باره‌ی ته‌وتینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم. ئه‌ندامانی لیژنه‌كه جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ هونه‌ریی و كارگێڕییه‌كان، سه‌باره‌ت به‌م دۆسێیانه به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا و دادپه‌روه‌رانه كه مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆرانی عیراق له چوارچێوه‌ی یه‌كخستنی سیاسه‌تی دارایی ده‌وڵه‌تی عیراقدا پارێزراوبێت.