دوای دوو مانگ، حەوت کۆچبەرە کوردەکە لیبیا جێدەهێڵن

01:55 - 2025-07-10
جیهان
35 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد سەحاف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند: باڵیۆزخانە سەرکەوتوو بووە لە هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی ئەو حەوت هاووڵاتییە عیراقییەی بەهۆی کۆچی نایاساییەوە لە لیبیا دەستبەسەرکرابوون.
سەحاف باس لەوەدەکات، ماوەی دوو مانگ لە پەیوەندیی چڕدابوون لەگەڵ دەزگای ئاسایشی سەربە حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی لە تەرابلوس بۆ ئازادکردنی ئەو حەوت کەسەی لەوێ دەستبەسەربوون.
راشــــیگەیاند، باڵیۆزخـــانەی عیراق چاودێریی تەندروستی و پاــسپۆرتی بۆ ئەو کەســــانە ئامادەکردووە بۆئەوەی لە فڕۆکەخانەی معـــێتیقەی لیبیــــاوە بگــەڕێنەوە بــۆ فڕۆکــــەخـــانــــەی هـــــەولێـــــر.
ئەوەشی روونکردەوە، باڵیۆزخانەی عیراق هەماهەنگیی کردووە لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی تکتی فڕۆکە و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەیان بۆ نیشتمان.
ئەو 7 گەنجە کوردە هەوڵیاندا لە رێگەی لیبیاوە بە قاچاخ بچنە ئەوروپا، بەڵام لە 24-4-2025 پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان بچڕا، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای لیبیاوە دەستگیرکران.
کوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان