100 جووتیار ژیان و کەسابەتیان لەسەر پرۆژەی ئاودێریی بەنداوی باوەشاسوارە

12:22 - 2025-07-21
کوردستان
41 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە 100 جووتیار پشت بە ئاوی بەنداوی باوەشاسوار دەبەستن و بەڕێوەبەری بەنداوەكەش، ئەوە دەخاتەڕوو كە ناوچەكەی بوژاندووەتەوە.
خەلدون عەبدولكەریم لێپرسراوی بەنداوی باوەشاسوار، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: بەنداوی باوەشاسوار بۆ ناوچەكە زۆر گرنگە و زیاتر لە 100 جووتیار لەڕێگەی كەناڵە ئاودێرییەكانییەوە، بۆ بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان سوودی لێدەبینن و رەوانەی بازاڕەكانی دەكەن، بەو هۆیەشەوە سەدان هەلی كار رەخساوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە هەفتانە بەپێی خشتەیەك لە بەنداوەكەوە ئاو دابەشدەكرێت بەسەر جووتیارانی كفری و دەوروبەریدا، جگەلەوە ئاژەڵدارانیش سوودی لێدەبینن، هەر لەبەر ئەو هۆكارانەیە كە بەردەوام گرنگی بە بەنداوەكە دەدرێت و فراوان دەكرێت.
پڕۆژەی ئاودێریی بەنداوی باوەشاسوار، یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی بواری كشتوكاڵ و ئاودێریی بە بڕی 300 ملیۆن دینار جێبەجێكراوە.
كفری، شیرین دیار

بابەتە پەیوەندیدارەکان