هەڤاڵ رفعەت عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە هەڤاڵانی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکان لە چەمچەماڵ و رایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئۆرگانییەکاندا، یەکێتی پێداچوونەوەی جدی و گشتگیر بەکۆی کارو خەباتی ڕێکخراوەیی دەکات.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، باسی لەوەکرد، پێویستە خەباتی رێکخراوەیی و سەندیکایی چالاکانەتر لە هەلومەرجە نوێیەکاندا بەدیدگای نوێ و سەردەمی کۆششی خۆیان بکەن، لەوبارەیەوە وتی: "بەتایبەتی لە كاروباری ڕێكخراوە دیموكراتییەكاندا کە یەکێتی پشتیوانێکی گەورەی خەباتی مەدەنی و رێکخراوەییە".
ئینجا هەڤاڵانی راسپارد کە زیاتر تواناکانی خۆیان یەكبخەن بۆ جێبەجێكردنی روانگەکانی یەکێتی لە خەباتی ڕێکخراوەییدا، بەو جۆرەی ئەركە رێكخراوەییەكان دەیخوازێت.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆك